یانەی ریاڵ مەدرید لە وەرزی نوێدا گۆڕانكاری گەورە لەسەرجەم پێگەكانی یاریگا ئەنجام دەدات، ئەوەش پاش شكستی یانەكە لەم وەرزەدا و ماڵئاوای كردندیان لە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان.

پێگەی تیم تۆك بڵاویكردووەتەوە لە ئەگەری رۆشتنی ڤینیسۆس جۆنیۆر یاخود رۆدریگۆ گۆوس یانەكە بیر لە كڕینی جێگرەوەیەكی گونجاو دەكاتەوە.

سەرچاوەكە بڵاویكردووەتەوە بەرپرسانی یانەی شاهانە بۆكایۆ ساكا بە باشترین بژاردە دادەنێن و وای دەبینن ئەو یاریزانە دەتوانێت بەزووی لەگەڵ شێوازی یانەكەدا بگونجێت.

پێگەكە ئاماژەی بەوەكردووە یانە ئیسپانییەكە ئامادەیە لە پێناو كڕینی ئەو یاریزانە 120 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ئارسناڵ بكات.

گرێبەستی ساكا لەگەڵ گەنەرز لە حوزەیرانی ساڵی 2027 كۆتایی پێدێت و یانەكەی بیەوێت سودێكی مادی گەورە لە فرۆشتنی بەدەست بهێنیت پێویستە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.

بۆكایۆ ساكا لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە ئینگلزییەكە بەشداری 30 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و 14 ئەسیست تۆماربكات و ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.