
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشكرایكردووە، بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی رازی بووە چابی ئەڵۆنسۆ بێبەرامبەر گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنێتەوە و ببێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید، لەكاتێكدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بەگوێرەی گرێبەستەكەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامە بەریتانییەكە رایگەیاندووە، لیڤەركوزن رێزێكی زۆری راهێنەرەكە دەگرێت، چونكە سەركردایەتی كردن بۆ بردنەوەی خولی و جامی ئەڵمانیا لە وەرزی رابردوو، ئەمەش وایكردووە رێگای پێبدەن بەبێ بەرامبەر روو لە ریاڵ مەدرید بكات و هیچ كێشەیەكی بۆ دروست ناكەن.
ئەڵۆنسۆ هەفتەی داهاتوو دوایین یاریی وەكو راهێنەری لیڤەركوزن دەكات، دواتر دەبێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید، لە مۆندیالی یانەكان راهێنەرایەتی مێرەنگی دەكات و رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو لە یاریی بەرامبەر هیلالی سعوودی دەبێتە یەكەم یاریی چابی لە یانەكە.