لە یارییەكی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی یانەكان، یانەی چێڵسی ئینگلیزی و فلامینگۆ بەڕازیلی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، چێڵسی بە بەهێزی دەستیپێكرد و لە خولەكی 13 نیتۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، فلامینگۆ گەڕایەوە كەشی یارییەكە و بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو باڵی كێشا بەسەر یاریگادا، لە خولەكەكانی 62 و 65 دوو گۆڵی لەدواییەكیان لە رێگەی هینریكی و سیلڤا تۆماركرد.

دواتر جاكسۆنی یاریزانی چێڵسی بە كارتی سور لە خولەكی 68 كرایە دەرەوەی یاریگا، ئەوەش رێگەی بۆ یانە بەرازیلیەكە خۆشكرد تا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی لە خولەكی 83 لە رێگەی والاس یان تۆماربكات.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی فلامینگۆ كۆتایی هات، یانە بەڕازیلیەكە بە شەش خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكی گرتووە و بلوز دووەمە بە سێ خاڵ.