لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی فیفا، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی ئینتەر میامی وتی: مۆندیالی یانەكان پاڵەوانێتییەكی سەرنجڕاكێشە، دەرفەتی بەشداریكردنیش تێیدا زۆر جێگەی سەرنجە، چاوەڕوانییەكانم جیاوازن لەو كاتەی كە بۆ تیپەكانی تر یاریم دەكرد، بەڵام دڵخۆشم و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ڕكابەریكردنم لەگەڵ باشترین تیپەكان.

لیۆ جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، ئەزموونێكی نایاب دەبێت بۆ ئەوان چونكە لەگەڵ باشترین یاریزانانی جیهان یاری دەكەن و دەبێت چێژ لە پاڵەوانێتییەكە وەربگرن.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە پێشتر سێ جار ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە بەڵام بە شێوازەكەی پێشووی، لە ئێستادا پاڵەوانێتییەكە فراوانتر كراوە و 32 یانەی كیشوەرە جیاوازەكان تێیدا بەشدارن.

یانەی ئینتەرمیامی یەكەمین لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا یاری پاڵەوانێتییەكە بەرامبەر یانەی ئەهلی میسڕی ئەنجامدەدات لە 15ی مانگ، دواتر ڕووبەڕووی یانەكانی پۆرتۆی پورتوگالی و پاڵمێراسی بەڕازیلی دەبێتەوە.