یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە داڕشتنی پێكهاتەكەی بۆ وەرزی داهاتوو، یەكێك لەو پۆستانەی كە ئەگەری هەیە گۆڕانكاری بەرچاوی بەسەردا بێت، گۆڵچییە، ئەویش بەهۆی نادڵنیایی لە باری لاشەیی مارك ئەندرێ تێر شتیگن پاش پێكانە درێژخایەنەكەی، وە هەروەها دڵنیاش نییە لە مانەوەی چێزنی پۆڵەندی لە وەرزی داهاتوودا.

لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوكراوەیەكی تۆڕی دی سپۆرت، یانەكەی كەتەلۆنیا چاوی لە گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینییە كە لە ئێستادا گۆڵچی یانەی ئەستۆن ڤێلایە و بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو ئەزموونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

هەوڵەكانی یانە ئیسپانییەكە بۆ گواستنەوەی مارتینێزی 32 ساڵان بە تەنها نییە و مان یونایتدیش چاوی لە گواستنەوەیەتی بۆ شونێگرتنەوەی ئۆنانا، وە یانەكانی سعودیەش هەوڵدەدەن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن.

لەلایەكی تریشەوە بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فیچاخێسیش، بەرشەلۆنە لە ئێستادا ئۆفەرێكی دوو ساڵەی خستووەتە بەردەست چیزنی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەڵام هێشتا گۆڵچییە پۆڵەندییەكە وەڵامی نەداوەتەوە و داهاتووی خۆی یەكلاینەكردووەتەوە.