
فرانكۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی كە بووەتە یاریزانی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: هەموو یاریزانان خەون بەیارییكردن لەگەڵ ریڤەرپلەیت و ریال مەدریدرەوە دەبینن، من دەمەوێت لێرە بڕۆم و لە لووتكەی دڵخۆشیمدا بم بەبەدەستهێنانی شتێك بۆ تیپەكەم.
وتیشی: هەموو بیركردنەوەم ئێستا لای مۆندیالی یانەكان و بەدەستهێنانی شتێكە بۆ هاندەرەكانمان، دواتر دەست بەو پلانە دەكەم كە بڕیارە لە داهاتوودا لە ریاڵ مەدرید ئەنجامی بدەم.
دەشڵێت: قسەكردنم لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ یەكلاكەرەوە بوو لە بڕیارەكەمدا كە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكەم، ئەو هەموو شتی بۆ روونكردمەوە، ئەمە جیا لە رۆڵی خۆم لە تیپەكە.
جەختیشیكردەوە، یارییكردن بۆ ریال مەدرید ئەو خەونە بوو كە هاتە دی، پێویست ناكات باسی یانەكە بكات، چونكە هەمووان دەزانن كێیە، ئەو یانەیەی زۆرترین نازناوی لە جیهاندا بردووەتەوە، ئەمەش ئاڵنگارییەكی نایابە بۆ ئەو.