چێزنی پۆڵەندی و گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ چەناڵی یوتوبی فۆت تراك رایگەیاند كە دڵخۆشە لە بەرشەلۆنە و ئەوەش هۆكاری مانەوەی بووە.

چێزنی دەڵێت، كاتێك درێسی بەرشەلۆنە دەپۆشیت هەستێكی تایبەتت پێدەبەخشێت و وات لێدەكات كە بەردەوام تەنها هەوڵی بردنەوە بدەیت چونكە لەم یانەیە هیچ كات شكست قبوڵ ناكرێت.

دەشڵێت، تا ئەم ساتە لە ژیانی وەرزشیمدا هیچ یاریزانێكم هاوشێوەی پێدری نەبینیوە و زۆر سەرسامم بە ئاستی، بە دڵنیاییەوە تاكە یاریزانە كە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بێت.

چێزنی وتی، پێدری بە شێوازێكی نایاب كۆنترۆڵی خێرایی یارییەكە دەكات چ لە ڕووی هێرشبردنەوە بێت یان بەرگری، هەرگیز تۆپ لەدەست نادات لەبەرئەوە باشترین یاریزانە.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە ئەستێرە ئیسپانییەكە بووەتە ئیلهامبەخشێك بۆ یاریزانە لاوەكان كە تۆپی پێیان خۆشبوێت، بەردەوام زۆرترین متمانەیان بەو یاریزانە هەیە لە یاریگادا.