
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەڵەكانی بەرگریكاری لاوی ڕیاڵ مەدرید ڕائول ئەسێنسیۆی بلاوكردەوە دوای ئەو ئاستە خراپەی لە جامی جیهانی یانەكان لەگەڵ ڕیال مەدرید پێشكەشكرد لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر چابی ئەلۆنسۆ، ئەمەش لە كاتێكدا وەرزی ڕابردوو بە ئاستێكی نایابەوە دەركەوت لەگەڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی.
هەڵە سەرەكییەكانی ئەسێنسیۆ لە یاریەكانی ئەم دواییانە بە شێوەیەكی خراپ كاریگەرییان لەسەر ئەنجامەكانی ریاڵ مەدرید هەبووە بەتایبەت لە یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە خولی ئیسپانیا وە هەروەها هەڵەی كاریگەر بەرامبەر ئارسناڵ لە چامپیۆنز لیگ.
جگە لەوەش لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە و یارییەكەیان بەرامبەر هیلالی سعوودی لە جامی جیهانی یانەكان كە بووە هۆكاری لێدانی سزا، وە هەروەها لە یاریی یانەكەی بەرامبەر پاچوكای مەكسیكی كە كارتی سووری وەرگرت و لە یارییەكەی بەرامبەر پاریس سان جێرمانیش هۆكاری گۆڵی یەكەم بوو كە لێیان تۆماركرا.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە دووبارەبوونەوەی هەڵەكانی ئەسێنسیۆ وای لێكردووە لە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا بێت لە ناو یانەكەدا و بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە وەرزی داهاتوودا لەسەر كورسی یەدەگ ببینرێتەوە.