پێگەی فەرمی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە یاریی چوونی قۆناغی 16ـی نەیشنز لیگ ریكاردۆ كالافیۆری توشی پێكان بووە، بەو هۆیەوە هەڵبژاردەكەی جێهێشتووە و دەگەڕێتەوە یانەكەی.

دوپاتیشیكردەوە، پشكنینە پزیشكییەكان دەریان خستووە، ریكاردۆ توشی پێكانی پلە یەك یان پلە دووی بەستەری ئەژنۆی چەپی بووە، بەڵام بۆ دیاریكردنی ماوەی دووركەوتنەوەی لەگەڵ ستافی پزیشكی یانەكەی پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات.

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەنێو خاكی ئەڵمانیا رووبەڕووی مانشافت ببێتەوە بۆ ئەو یارییەش بەرگریكارەكەیان لەدەستدا.

بەڵام زەبرە كوشندەكە بەر ئارسناڵ دەكەوێت، چونكە پێشبینی دەكرێت كالافیۆری ماوەیەكی زۆر دووربكەوێتەوە، ئەمەش بێبەشی دەكات لە یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ریاڵ مەدرید.