لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند مارسێل سابیتزەر بەرامبەر لایپزیگ توشی پێكان بووە لە ئەژنۆیدا، بەو هۆیەوە ماوەی چوار هەفتە مەشقی چاكسازی ئەنجامدەدات.

سەرچاوەكان دووپاتیانكردەوە، یانە ئەڵمانییەكە هەموو هەوڵێك دەدات تاكو ئەستێرە نەمساییەكە ئامادە بكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە لە یاریی چوون یان گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ.

بەڵام رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نوێترین زانیاری بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی، ئەو پێكانەی سابیتزەر لە ئەژۆنی راستیدا تووشی بووە كێشەی گەورەی بۆ نیكۆ كۆڤاچی راهێنەری دۆرتمۆند دروستكردووە، چونكە ناتوانێت لە یاریی چوون و گەڕانەوەش بەرامبەر بەرشەلۆنە بەشداری بكات.

بڕیارە یاریی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ لە نۆی مانگی داهاتوو لە یاریگای لویس كۆمپانێسی تایبەت بە بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت، هەفتەیەك دواتر یاریی گەڕانەوە لە نێو خاكی ئەڵمانیا و لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك بەڕێوەبچێت.