یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ لە كاتژمێر نۆ و 15 خولەكدا، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی فەلەستین یاریدەكات.

عێراق تا ئێستا 12 خاڵی هەیە لە حەوت یاریدا و لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەی دووەمدایە و ئامانجی ئەوەیە بە بردنەوەی ئەو یارییە بتوانێت بچێتە پلەی دووەمی ریزبەندی.

لە یارییەكانی تریشدا، هەڵبژاردەی ئێران لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان دەكات و عومان و كوەیت رووبەڕووی یەكدەبنەوە، ئیماراتیش بەرامبەر كۆریای باكوور یاریدەكات.

چوارشەممەش لە پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین بۆهەمان مۆندیال، لە كاتژمێر سێی بەرەبەیاندا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری كلاسیكۆی زەویدا میوانداری بەرازیل دەكات.

ئەرجەنتین كە لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكاندایە و تەنها یەك خاڵی پێویستە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، بەرازیلیش بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە و دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر بردنەوەكانی تا نزیكتر بێتەوە لە گەیشتن بە مۆندیال.