
پێگەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی خەڵاتەكانی جامی جیهانی یانەكانی ئاشكراكرد كە بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵ بۆ یەكەمجار لە وڵاتی ئەمریكا ئەنجام بدرێت.
فیفا بڵاویكردووەتەوە، كۆی گشتی شایستە داراییەكانی پاڵەوانێتییەكە یەك ملیار دۆلارە و ئەو یانەیەش كە دەبێتە پاڵەوان سەرجەم خەڵاتە داراییەكانی 125 ملیۆن دۆلار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم یانەكان بۆ هەر بردنەوەیەك لە قۆناغی كۆمەڵەكان بڕی دوو ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت و لە ئەگەری یەكسانبونیشدا یەك ملیۆن دۆلاری پێدەبەخشرێت.
ئەو یانانەی دەگەنە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەكان بڕی حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەردەگرێت و دواتریش لە ئەگەری گەیشتنی بە قۆناغی چارەكی كۆتایی 13 ملیۆن و 125 هەزار دۆلاری پێدەدرێت.
دواتریش لە كاتی گەیشتنیان بە قۆناغی پێش كۆتایی بە بڕی 21 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێن و ئەو دوو یانەیەش كە دەگەنە یاری كۆتایی هەریەكەیان 30 ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت، جگە لەوەش ئەو یانەیەی نازناوەكە دەباتەوە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.