
ساڵی 1993 مارسیلیا كۆتا یانەی فەڕەنسی بوو كە بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ، پاش ئەویش گەڕاندنەوەی ئەو نازناوە بۆ فەڕەنسا تا ئەم وەرزە دواكەت، لەم وەرزەدا یانەی پاریس سان جێرمان بە سەركردایەتی لویس ئینریكی راهێنەر پاش پێشكەشكردنی ئاستێكی نایاب بوونە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و لە یاری كۆتایی شكستێكی قورسیان تووشی ئینتەر میلان كرد.
تەنها چەند كاتژمێرێك دوای سەركەوتنەكە، فرۆشگا فەرمییەكانی یانەكە لە شانزیلیزە و دەوروبەری یاریگای باخچەی شازادەكان درێسێكی نوێی یانەكەیان نمایش كرد، كە لە دیزاینەكەیدا ئەستێرەیەكی زێڕین لە شێوەی تاوەری ئیڤڵ هەیە كە دوو باڵی بۆ دانراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپ، بەشێك لە هاندەران تا سێ كاتژمێر ریزیان گرتووە بۆ ئەوەی درێسە نوێیەكە بكڕن، ئەم پێشوازییەش زۆر لەوە زیاتر بووە یانەكە چاوەڕێیان دەكرد.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، یاریزانانی پاریس سان جێرمان بڕیارە لە 15ی حوزەیران بۆ یەكەمجار ئەو درێسە مێژووییە، لە یارییەكەی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بپۆشن.
پاریس ، ئەم هێما نوێیەی بە ئیلهام وەرگرتن لە نەریتی تۆپی پێ بۆ درێسەكەی زیادكردووە، چونكە یویفا مەرجێكی تایبەتی سەبارەت بە زیادكردنی ئەستێرەیەك دوای بردنەوەی پاڵەوانێتییەك نییە و ئەم بابەتە وەك نەریتێك لە تۆپی پێدا بەربڵاوە.