
پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستێكی خراپی پێشكەشكردوو و هاندەران و رۆژنامەكانی نزیك لە یانەكە رەخنەیەكی زۆرییان لە ئاستی ئەستێرەكانی یانەكە گرت و رۆدریگۆ گۆوسێش یەكێك بوو لەو یاریزانانە.
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ئەستێرە بەرازیلیەكە وای دەبینی پاش هاتنی مباپێی و بێلینگهام یانەكە زوڵمی لێدەكەن و رێز لە تواناكانی ناگرن.
سەرچاوەكە بڵاویكردووەتەوە كەوا رۆدریگۆ بڕیاریداوە درێیسی ریاڵ مەدرید لەبەر نەكاتەوە و هاوینی داهاتوو یانەكە بەجێبهێڵێت.
ماركا جەختی لەوەكردووەتەوە تەنها چابی ئەلۆنسۆ دەتوانێت رۆدریگۆ گۆوس رازی بكات بەمانەوە و بەمەرجێك بەڵێنی ئەوەی پێبدات وەرزی داهاتوو یەكێك دەبێت لە یاریزانە گرنگەكانی پلانەكانی.
هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەكەن و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی پێشكەش بكەن.
گرێبەستی رۆدریگۆ لەگەڵ مێرێنگی سێ ساڵی ماوە و لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 267 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 68 گۆڵ و 50 ئەسیست تۆماربكات.