
رۆژنامەی ئاس راپۆرتێكی سەبارەت بە رۆدریگۆ گۆوس بڵاوكردووەتەوە تێدا هاتووە كە مێرێنگی بە یاریزانەكەیان راگەیاندووە هاوینی داهاتوو لە ئەگەری هاتنی گرێبەستی باش بیر لە فرۆشتنی دەكەنەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە یاریزانەكە لە نێوان سێ رێگەیەدایە بۆ وەرزی داهاتوو كە بە وریاییەوە بڕیار نەدات ئەگەر زۆرە كاریگەری لەسەر كاروانی یاریكردنی دروست بكات.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە رۆدریگۆ دەتوانێت لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە لە پێناو پێكهاتەی سەرەكی بجەنگێت یاخود بە گرێبەستی یانە ئینگلزییەكانی وەك مان یونایتد یان ئارسناڵ یاخود لیڤەرپوول رازی ببێت.
رێگەی سێیەم لەبەردەم ئەستێرە بەرازیلییەكەدا رۆیشتنە بۆ خولی سعودی و رازی بوونە بە گرێبەستە خەیاڵیەكانی ئەو وڵاتە.
ئاس جەختی لەوەكردووەتەوە تاوەكوو ئێستا رۆدریگۆ داهاتووی خۆی یەكلانەكردووەتەوە چاوەڕوانی راهێنەری داهاتووی ریاڵ مەدریدە كە بزانێت پشتی پێدەبەستێت یاخود بیر لە رۆیشتن بكاتەوە.
ئەستێرە بەرازیلییەكە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 50 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 13 گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربكات.