لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەكانی جیهان بڵاویانكردەوە كە بەرپرسانی یانەی نەسری سعودی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئیمزا بكەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی شەرق ئەوسەت رایگەیاندوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسری سعودی دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤا رازیبكات كە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات لە وەرزی داهاتوودا.

دەشڵێت، كریستیانۆ داوای لە كارگێڕی یانەنەكی كردووە كە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە لە پێناو گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانەی نەسر لەسەر داواكاری رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانەكەیان گرێبەستێكی گەورەیان ئامادە كردووە تا پێشكەشی یاریزانە پورتوگالیە 28 ساڵەكەی بكەن تا گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بكات.

رونیشیكردووەتەوە، جگە لە نەسر بەرپرسانی یانەی هیلالی هەمان وڵاتیش ئارەزووی ئەوە دەكەن بێرناردۆ بگوازنەوە ریزەكانیان و گرێبەستێكی گەورەیان بۆ ئامادە كردووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا