
لویس دی لا فۆینتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی وتی: هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەسەر ئاستی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری ریاڵ مەدرید.
وتیشی: گارسیا خەریكە باوەڕێك دروست دەكات كە دەبێتە یاریزانێكی خاوەن ئایندەیەكی گەش، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە پەلە نەكات و یاریی دوای یاریی گرنگی بە تواناكانی خۆی بدات.
دەشڵێت: ئەوەی دەبێت بیكەین ئەوەیە كە هەر یاریزانێك كاتی خۆی پێبدەین، بەڵام هێشتا پێویستمان بە كاتە بۆ ئەوەی گۆنزالۆ بانگ بكەین بۆ كەمپی داهاتووی هەڵبژاردەی نیشتمانی.
دی لا فوێنتێ جەختیشیكردەوە، بێگومان پشتگیری لە گۆنزالۆ دەكات، هەروەها دڵخۆشە بەو ئاستەی پێشكەشی دەكات و هیوادارە باشتریشبێت، هەمان هەستیشی بۆ دین هاوسن و پاو كۆبارسی هەیە.