
كەناڵی سكای سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، یانەكانی ریال مەدرید و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی گرنگی بە میلۆس كێركێزی بەرگریكاری بۆرنمۆس دەدەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەكانیان.
سەرچاوەكە باس لەوە دەكات، جیا لە كێركیز یانەی ریاڵ مەدرید كێبڕكێ لەگەڵ چەند یانەیەكی دیكەی پریمەر لیگ دەكات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی دین هویسنی بەرگریكاری لاوی هەمان یانە.
ئەمە لە كاتێكدا پێشتر تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردبوو، ریال مەدرید بەنیازە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو گرنگی بە هێڵی بەرگری تیپەكەی بدات، بە تایبەت بەرگری چەپ و دڵی بەرگری.
كێركێزی هەنگاری تەمەنی 21 ساڵە و گرێبەستەكەی تا هاوینی 2028 لەگەڵ بۆرنمۆس درێژدەبێتەوە، لە بەرامبەردا هویسن تەمەنی 20 ساڵە و تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.