لە یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی باسكەی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا و لە یاری كلاسیكۆدا میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.

لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی نایابەوە دەركەوتن و بە جیاوازی چوار خاڵ پێشكەوتن.

بەڵام دواتر یاریزانانی ریاڵ مەدرید ئەنجامەكەیان پێچەوانە كردەوە و سەرەنجام توانیان بە جیاوازی دوو خاڵ و بە ئەنجامی 91 بە 89 خاڵ یارییەكە لە سوودی خۆیان كۆتایی پێبهێنن.

دوای ئەو ئەنجامە، ریاڵ مەدرید خاڵەكانی گەیاندە 44 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر كرد، بەرشەلۆنە 30 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە.