پێگەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدراگەیاندرواێكی سەبارەت بە پێكانی هەردوو ئەستێرەی یانەكەڤینیسیۆس جونیۆر و لوكاس ڤازكێزی بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندرواوەكەدا هاتووە كە پاش ئەو پشكنینە پزیشكیانەی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەنجامدراوە، دەركەوتووەتووشی سوڕانی پاژنەی چەپی بووە.

لەهەمان كاتداپشكنین بۆ لوكاس ڤازكێز ئەنجامدراوە بەهەمان شێوە دەركەوتووە لە ماسولكەكانی رانی چەپیدا تووشی پێكان بووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، هەردوو یاریزان جونیۆر و ڤازكێز لە دوو یاریی داهاتووی ریاڵ مەدرید بێبەش دەبن، كە وابڕیارە لە خولی ئیسپانی بەرامبەر هەریەكە لە یانەكانی مایۆركا و سیڤیە یاری بكەن.

مێرێنگی لەم وەرزەدا نەیتوانیوە هیچ نازناوێك بباتەوە و بە شكست هێنانیان لە یاری كلاسیكۆ بە رێژەیەكی زۆر لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگاش بێهیوا بوون.