
لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامە مەدریدییەكان بڵاویانكردەوە كە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەك نایەوێت بڕە پارەیەكی زۆر لە گواستنەوەی رۆدری خەرجبكات كە چابی ئەلۆنسۆ داوای كردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پەشیمانبوونەتەوە لە بڕیارەكەی پێشوویان و ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی رۆدری خەرجبكەن هەرچەندە تەمەنی 29 ساڵە.
موندۆ دەڵێت، كارگێڕی یانەی شاهانە دڵنیان لەوەی كە جگە لە رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی هیچ یاریزانێكی هێڵی ناوەڕاست لە جیهاندا شایستەی ئەوە نییە 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبكرێت، بەڵام ئەم یاریزانە جیایە و كاریگەری گەورە دروستدەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەكە قورسە چونكە یانەی مانچستەر سیتی بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت و یاریزانەكەش خۆی پێشتر رایگەیاندبوو كاتێك گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە ئەوا بە هیچ شێوەیەك بیر لە ئۆفەری تر ناكاتەوە.