
یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە لە کۆتایی وەرزدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بکەن و لەئەگەری ئەوەی وەرزێکی شکست خواردوو تێپەڕێنێت راستەوخۆ لە ئەرکەکەی دووری دەخەنەوە.
لە ماوەکانی رابردوودا باسی کۆمەڵێک جێگرەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە کراوە لەوانە زیدان و ئەلۆنسۆ و کلۆپ، بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی دەیانەوێت لیۆنێل سکالۆنی وەک راهێنەری یانەکەیان دەستنیشان بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو سکالۆنی ئاستە بەرزەکەی ئەرجەنتینە لە ژێردەستی ئەو راهێنەرەدا بەجۆرێک توانیوێتی دوو کۆپا ئەمریکا و مۆندیالێکیان بۆ بباتەوە.
سکالۆنی بەڵێنی بە هاندەرانی تانگۆ داوە لە مۆندیالی داهاتوو سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەیان بکات، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن پێشنیازی پڕۆژەیەکی درێژ خایەنی بۆبکەن.
گرێبەستی لیۆنێل سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین لە ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.