یانەی ڕیال مەدرید بڕیارە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا چاكسازییەكی ریشەیی لە هێڵی بەرگریدا بكات، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ترێنت ئەلێكساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول و دین هیسن لە بۆرنمۆس تەواو كردووە.

بەپێی ڕادیۆی كادینا سێریئیسپانی، یانەی شاهانە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی پێگەی بەرگریكاری چەپ، ئەلڤارۆ كارێراسی یاریزانی یانەی بێنفیكا بە هەڵبژاردەی سەرەكی بۆ ئەو پۆستە دادەنرێت، دانوستانەكان لەگەڵیدا گەیشتوونەتە قۆناغە پێشكەوتووەكان.

لە ئەگەری تێپەڕاندنی گرێبەستەكە، كارێراس دەبێتە سێیەم یاریزانی بەرگریكاری یانەكە لەم هاوینەدا، لە بەرامبەردا لوكاس ڤاسكێز نزیكە لە كۆتایی گرێبەستەكەیدا یانەكە جێبهێڵێت.

ڕادیۆكە ئاماژەی بەوەكردووە، دەیڤد ئالابا یەكێكە لەو ناوانەی كە دەتوانێت باجی گرێبەستكردن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر بدات، بەتایبەتی كە یاریزانە نەمساییەكان دوای پێكانەكەی ئەژنۆی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.