
فرانك ڕیبێری ئەستێرەی پێشووی فەرەنسی جارێكی دیكە ناڕەزایی قوڵی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2013 پێی نەدراو و لەو ساڵەدا باڵۆندۆر بەخشرایە كریستیانۆ رۆناڵدۆ
ڕیبێری لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لیكیب وتی پێنەدانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون لە ساڵی 2013 بۆ هەمیشە وەك نادادپەروەری دەمێنێتەوە بۆی، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی لەو كاتەدا و بردنەوە ئەو هەموو نازناوە بەتایبەت چامپیۆنزلیگ.
لەدرێژەی قسەكانیدا وتیشی: هەرگیز تێناگەم چی ڕوویداوە، تێنەگەیشتم بۆچی زیاتر لە 15 ڕۆژ دەنگدان دواكەوت، میسی و ڕۆناڵدۆ هەمیشە ڕێزیان لێدەگرتم، ئەوان دەیانزانی ئەو ساڵە ڕكابەرییان دەكەم.
لە ساڵی 2013 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بە ڕێژەی لەسەدا 27 دەنگەكان خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا، دواتر لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بە ڕێژەی لەسەدا 24 پلەی دووەم بوو، یاریزانە فەرەنسییەكەش ڕێژەی سەدا 23ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بە پلەی سێیەم دیاریكرا.