
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فیچاجێس، سیڤییە لەنێو ئەو یانانەیە كە زۆرترین ئارەزووی هەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەنسۆ فاتی یاریزانی بەرشەلۆنە، جیا لە سیڤییە یانەكانی ڕیاڵ سۆسیداد و جیرۆناش لەنێو لیستەكەدان.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەختییانەی بلاوگرانا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، پێدەچێت ڕۆشتنی فاتی بژاردەی یانەكە بێت لە هاوینی داهاتوو، بە تایبەت دوای ئەوەی چەندین پێكانی تووشبوو بەڵام گەڕاوەتەوە یاریگاكان.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهای ئێستای فاتی لە بازاڕدا نزیكەی پێنج ملیۆن یۆرۆیە، لەكاتێكدا كارگێڕی بەرشەلۆنە بیر لە هەموو بژاردەكان دەكەنەوە، جا بە خواستن بدرێت بۆ بەدەستهێنانی كاتێكی زیاتری یاریكردن یان فرۆشتنی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ پڕكردنەوەی دارایی یانەكە.