
بوكایۆ ساكای یاریزانی ئارسناڵ سەبارەت بە یارییەكەی ریاڵ مەدرید وتی: یاریزانەكان ئامادەن و بە پەرۆشن، ڕاشكاوانە گومانم نییە هاندەرانیش ئامادەن و جوانترین شەوی ئیماڕات پێشكەش دەكەن.
ساكا وتیشی: نەمتوانی داوای كاتێكی باشتر بكەم بۆ گەڕانەوەم لە پێكانەكەم لەم وەرزەدا، رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید گەورەترین شەوی من دەبێت بە درێسی ئارسناڵەوە.
دەشڵێت، دەمەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنین، هاندەران دەزانن كە چەندەم خۆش دەوێن، ئەوانیش منیان خۆشدەوێت، دەمەوێت بەم دروشمە سەركەوتن بەدەستبهێنین.
دوپاتیشیكردەوە، دەیانەوێت مێژوو بنووسنەوە، شتێكی سەرسوڕهێنەر دەبێت ئەگەر كاری تێری هێرنی دووبارە بكاتەوە، بەڵام لە رابردوو هەروەها ئێستاش كاری گەورەیان كردووە و بەردەوام دەبن.