
دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەڕازیل لە كاتی یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، خاڤیێر میلێی سەرۆكی ئەرجەنتین لێدوانی بۆ رادیۆ میتری دا.
سەرۆكی ئەرجەنتین وتی: بەڕاستی سەمایەكی تاریك بوو، بیهێننە بەر چاوتان ئەگەر مێسی لە یاریگا ئامادەبووایە و یاریی بكردایە دەبوو ئەنجامی كلاسیكۆ چۆن تەواو بێ.
میلێی وتیشی: پێموایە ئەگەر مێسی یاریی بكردایە ئەرجەنتین بە جیاوازی 10 گۆڵ یارییەكەی دەبردەوە، ئەو گەورەترین شتە لە ژیانمدا بینیبێتم، هەست بە لاوازی دەكەم بەرامبەری.
دوپاتیشیكردەوە، بوون لە لوتكەدا ئاسان نییە، بۆ ئەوەی لەوێ بمێنیتەوە دەبێت هەوڵەكانت دوو هێندە بكەیت، لیۆنێل سكالۆنی و ستافی تەكنیكیش دڵسۆزانە كار دەكەن.