
ئینریكی سێریزۆی سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لێدوانێكی لەسەر لێدوانەكانی تیبۆ كۆرتوای گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریددا پاش ئەوەی مێرەنگێ رۆخیبلانكۆسی كردە دەرەوە لە چامپیۆنز لیگ.
لێدوانەكەی كۆرتواش دوای ئەوە هات كە یاریزانان و تەواوی ستافی یانەی ئەتلەتیكۆ ناڕەزاییان دەربڕی لەسەر بڕیاری ناوبژیوان بەرامبەر لێدانە سزاكەی ئەلڤارێز.
دوای یارییەكە كۆرتوا وتی: هەموومان دەزانین كە یوفا ئەمە بە ڕوونی دەبینێت، من بێزار بووم لەم لایەنگرییە بەرامبەر بە ناوبژیوانان و لە گریانی هەمیشەیی ئەتلەتیكۆ لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە.
سەرۆكی ئەتلەتیكۆ لە وەڵامدا وتی: پێویستە تیبۆ كۆرتوا بێدەنگ بێت و كاتەكانی لەگەڵ ئێمە لەبیربێت، پێویستە كۆرتوا سوپاسگوزار بێت بۆ كاروانی پێشووی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید و خاوەنی ئەخلاقێكی بەرز بێت.