پێشبڕكێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی ژاپۆن كۆتاییهات و ماكس ڤێرستاپنی هۆڵەندی توانی ببێتە براوەی خەڵاتەكە دوای ئەوەی لە قۆناغی كۆتاییدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

ڤێرستاپن كە شۆفێرە لە یمی رێدبوڵ پێشبڕكێكەی بە یەك كاتژمێر و 22 خولەك و شەش چركە بڕی كە 53 خول بوو بە جیاوازی یەك چركە لەگەڵ لاندۆ نۆرێس كە لە تیمی ماكلارێنە.

ئۆسكار پیاستری ئوستراڵی پلەی سێیەمی پێشبڕكێكەی بەدەستهێنا و چارلز لوكلێر كە لە تیمی فێراریە لە پلەی چوارەمدا بوو، هەریەكە لە رۆسێل و ئەنۆنێلی و لویس هامیلتۆن لە پلەكانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەمدا بوون.

دوای ئەو پێشبڕكێیە، لاندۆ نۆرێس بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی ساڵی 2025دایە بە جیاوازی تەنها یەك خاڵ لەگەڵ ڤێرستاپنی دووەم، پیاستری و رۆسێل لە پلەكانی سێیەم و چوارەمدان.