
ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: هەمیشە ئامۆژگارییەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆم لەبیرە كە، دەیووت تۆماركردنی گۆڵ ئاسانە، لە راستیدا سەرەتا باوەڕم پێ نەدەكرد.
ڤینیسیۆس وتی: بە تێپەڕبوونی كات تێگەیشتم كە رۆناڵدۆ راست دەكات، ئارامی و ئەزموونەكەی ئەو زۆر شتی بەمن بەخشیوە، پێی وتم ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڵچی ئاسانترین ساتەوەختە لە یارییدا، گۆڵكردنیش بۆمن ئێستا ئاسانتر بووە.
ڤینی جەختی لەوەشكردووە، تۆماركردنی دوو گۆڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ، هەروەها ئەنجامدانی یەكەم یارییم لەگەڵ فلامینگۆ دوو یادەوەرین هەمیشە لە یادمدا دەمێننەوە.
وتیشی: لە ریاڵ مەدرید كەشوهەوا جیاوازە، هەمیشە هەست بە پشتیوانی دەكەی و ئارەزوو دەكەیت هەموو ئەوەی لە توانات هەیە بیكەت لە پێناو بردنەوە، هاندەرانیش هەمیشە داوای ئەوە دەكەن.