بایرن میونشن لە بەیاننامەكی فەرمی لە تویتەری خۆی رایگەیاند چۆپۆ مۆتینگ گەشتی شاری مانچێستەر ناكات و بەهۆی پێكانەوە لە یارییەكەی بەرامبەر مان سیتی ئامادە نابێت، كە بڕیارە ئەمڕۆ لە یاریی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یارییگای ئیتیحاد رووبەڕوو ببنەوە.

چۆپۆ مۆتینگ گەرچی تەمەنی بووەتە 34 ساڵ، بەڵام وەرزێكی گەورە لەگەڵ بایرن بەڕێ دەكات و لە 28 یاریدا 17 گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمار كردووە.

چۆپۆ مۆتینگی كامیرۆنی ئەگەرچی یاریزانێكی سەرەكی نییە، بەڵام بەردەوام وەكو یاریزانێكی یەدەگ كاریگەری تەواو دروست دەكات، ئەم وەرزەش لە چامپینزلیگ 4 گۆڵی كردووە.