كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی لە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ رایگەیاند، لوكا مۆدریچ لە بارودۆخێكی باشدایە و بەشێوەیەكی سەرەكی یاریدەكات لەو یاریەدا.

ئەنچیلۆتی وتی: پێویستە یاریەكی یەكگرتوو ئەنجامبدەین و یاری یەكلاكەرەوەش لە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت بەڵام دەمانەوێت بەسوود وەرگرتن لە یاریگای خۆمان ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنین تا ئازار نەچێژین و كێشە بۆ خۆمان دروستنەكەین چونكە یاریەكی قورسە.

وتیشی: مانچستەر سیتی تیپێكی تۆكمەتەرن لە وەرزەی رابردوو، شێوازی یاریكردنیان نەگۆڕیوە بەڵام ئاستێكی نایابیان پێشكەشكردووە و حەزیش دەكەن راستەوخۆ تۆپ بە هالاند بدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، بە تەنیا ئامادەكاری بۆ ئەوە ناكەین كە ئێرلینگ هالاند رابگرین هەرچەندە یاریزانێكی مەترسیدارە بەڵكو ئامادەكاریمان كردووە بۆ رووبەڕوو بونەوەی مانچستەر سیتی و پلانمان هەیە كە سەرجەم ئەو تیپە بوەستێنین.

رونیشیكردەوە، ئەستەمە توانای جەستەیی یاریزانەكانمان بەراورد بكەین بە ساڵی رابردوو بەڵام بەپەرۆشی و پاڵنەرەكان گرنگن بۆیان و بردنەوەی جامی شا كاریگەری ئەرێنی لەسەر یاریزانەكان دەبێت.

دەشڵێت، لە قۆناغی پێش كۆتاییداین و بەردەوام ئامانجمان بردنەوەیە، بە سەرنجێكی زۆرەوە دەچینە یاریگاوە، بەردەوامیش هاوكاری ڤینیسیۆس و رۆدریگۆی كردووە و لەگەڵ كاماڤینگا و ڤالڤێردی و چەند یاریزانێكی تر دەبنە داهاتووی یانەكە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا