لە چوارەم یاری نێوانیان لە زنجیرە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكەی ئیسپانیا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یونیكاخا مالاگە ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.

بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بەجیاوازی 12 خاڵ و بەئەنجامی 87 خاڵ بەرامبەر بە 75 خاڵ یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە ئەنجامی سێ بردنەوە بەرامبەر بە بردنەوەك سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی خولەكە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە، كە ئەمیش لە قۆناغی پێش كۆتاییدا بە هەمان ئەنجام سەركەوتنی بەسەر یانەی جۆڤێنتووت بادالۆنا بەدەستهێنا.

بڕیارە زنجیرە یارییەكانی كۆتایی خولەكەش لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە 16 و 18 و 20ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێن و هەر یانەیەكیشیان پێویستە سێ یاری بباتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا