
پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن، میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ وتی: بردنەوە لەو یارییەدا باشترین رێگا چارەسەرە بۆ ئامادەكاری پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید.
دەشڵێت: ئەستەمە گابرێل ماگالێس بەگڕێتەوە یاریگاكان پێش كۆتایی وەرز، بەڵام بن وایت و تیمبەر ئامادەن، بن وایتیش تووشی چەندین پێكان بووە بەڵام خۆشبەختانە ئێستا كێشەی نییە.
روونیشیكردەوە، تێگەیشتن لەوەی چی ڕوویداوە ئەستەمە، بەڵام تیپەكە بە هەمان شێوە وەڵامی دایەوە كە بەدرێژایی وەرزەكە هەیبووە، بەدرێژایی وەرزەكە ئەم كێشانەیان هەبووە، دەبێت بەردەوام بن لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەكان.
ئارتێتا وتیشی: ڕێگایەكی دوورمان بڕیوە، ئەمە باشترین بەشە لە وەرزەكەدا، دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، دی برۆینیش بۆمن یەكێكە لە باشترینەكانی مێژووی پریمەر لیگ.