
بە فەرمی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل بڕیاریدا، بە قەدەغەكردنی وەستانی یاریزانان لەسەر تۆپ لە كاتی یارییەكاندا، ئەمەش دوای ئەو كارەی مەمفیس دیپای هۆڵەندی لە یاریی تیپەكەی بەرامبەر پاڵمێراس كردی.
لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكەدا دیپایی یاریزانی كۆرینتیناس لەسەر تۆپەكە وەستا كاتێك تیپەكەی بە گۆڵێك لە پێشەوە بوو، ئەمەش یاریزانانی پاڵمێراسی توڕە كرد و هێرشیان كردە سەری.
دوای ئەم رووداوە، یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند، ئەم جۆرە لێهاتووییە بە بێڕێزیكردن بە یارییەكە لێكدەدرێتەوە، هەروەها ئەو یاریزانەی ئەنجامی دەدات فاوڵی لەسەر هەژمار دەكرێت و كارتی زەردی پێدەدرێت.
دیپای وەڵامی یەكێتییەكەی داوەتەوە و دەڵێت: چوومە بەرازیل بۆ ئەوەی خۆم ئەزموونی یارییە جوانەكان بكەم، نابێ سۆز و خۆشی دەربڕینی خۆمان لە یاریگادا سنووردار بێت.
دەشڵێت: با سەرنجمان لەسەر ئەو یاسایانە بێت كە دەتوانن وەرزشەكە باشتر بكەن، هەروەها سەرنجمان لەسەر لایەنی بازرگانی تۆپی پێ بێت كە سوودی بۆ یانەكان و هاندەران و یاریزانان هەیە، لەبری ئەم بڕیارە گاڵتەجاڕانە