
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی كۆریێری دیلۆ سپۆرت، یانەی ریاڵ مەدرید لەژێر سەرپەرشتی ئەلۆنسۆ دەیانەوێت گۆڕانكاری بكەن، بەم گۆڕانكاریانەش كۆمەڵێك یاریزان دەبنە قوربانی.
رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، ئەلۆنسۆ قسەی لەگەڵ پێرێز كردووە و پێی راگەیاندووە كە ئیندریكی هێرشبەری بەڕازیلی لە پلانەكانیدا جێگای نابێتەوە و یاریزانێكی زیادەیە لە پێكهاتەكەی.
دوپاتیشیكردەووەتەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، كە وەرزی داهاتوو بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەكی ئەوروپی ناكات، ناچارە لەم وەرزەدا دەستبەرداری بەشێك لە ئەستێرەكانی ببێت، وەك چۆن ریندەرزیان فرۆشت.
لەگەڵ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكانی، یانە ئیتاڵییەكە دەیەوێت بە خواستن و بۆ ماوەی یەك وەرز ئیندریكی بگوازێتەوە تا جێگای ئەو یاریزانانە پڕبكاتەوە و كێبڕكێی خولی ئیتاڵیا بكات.