
لە پاڵەوانێتی رۆلان گارۆس ئەلكاراز ریمۆنتادای بەسەر سیینەردا كرد و بووە پاڵەوان.
لە یاری كۆتایی رۆلان گارۆسی فەڕەنسا، یانییك سیینەری ئیتاڵی ڕووبەڕووی كارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی بووەوە.
لە یارییەكەدا سەرەتا سینەر زۆر بە بەهێزی دەركەوت و توانی كۆمەڵەی یەكەم و دووەم بە ئەنجامەكانی شەش و چوار و حەوت و شەش براوەبێت.
پاشان ئەلكاراز گەڕایەوە نێو كەشی یارییەكە و توانی ریمۆنتادا بكات، بە جۆرێك سێ كۆمەڵەی لەسەر یەكی بردەوە بە ئەنجامەكانی شەش و چوار ، لەگەڵ حەوت و شەش و حەوت و شەش.
سەرەنجام یارییەكە پاش نزیكەی پێنج كاتژمێر و 30 خولەك بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە دوو كۆمەڵە بە بردنەوەی ئەلكاراز كۆتایی پێهات و بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس.