
رۆبن ئەمرۆیمی راهێنەری مانچستەر یونایتد، دوای شكستیان بەرامبەر برێنتفۆرد وتی: ئێمە بە باشی دەستمان پێكرد و كۆنترۆڵی یارییەكەمان كرد، بەڵام تۆپی بەرز و تۆپی وەستاو كێشە بوو بۆ ئێمە.
ئاماژەی بەوەشكرد،بە توندی شەڕیان كرد و هەمیشە نزیك بوون لە گۆڵ تۆماركردن، تا كۆتایی یارییەكە لە هەوڵدابوون بۆ فشارخستنە سەر یارییەكە بەڵام لە كۆتاییدا دۆڕان.
دەشڵێت: هیچ گومانێكم نییە كە ئێمە باشتر یاری دەكەین، بۆیە دەبێت مامەڵە لەگەڵ هەموو فشارەكان بكەین، لە ئێستادا ئێمە كێبڕكێ لەسەر نازناوی یۆرۆپا لیگ دەكەین.
وتیشی: لە یاریی داهاتوو خۆمان بۆ زیاتر لە یارییەك ئامادە دەكەین، دەمانەوێت ركابەریی بكەین، بەراستی قوڕسە بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەین، دەمانەوێت نازناوەكە بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی كەمێك پاداشتی هاندەران بدەینەوە.