
كارلۆ ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەیان لە سێڵتاڤیگۆ وتی لە یارییەكەدا هەندێك ئازارمان چەشت بەڵام بردنەوەی سێ خاڵی یارییەكە بۆ ئێمە گرنگبوو.
وتیشی مباپێ یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە و دڵنیایە لە یاری كلاسیكۆ دەتوانێت رۆلێكی یەكلاكەرەوە ببێنیت.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە ئاماژەی بەوەكرد ئاستی ئاردا گولەر زۆرباشە و لە توانایدایە لە یاری كلاسیكۆ بەسەرەكی یاری بكات.
كارلۆ جەختی لەوەكردووە ئەنجامی یاری كلاسیكۆ بەرێژەیەكی زۆر نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا یەكلای دەكاتەوە هەربۆیە پێویستە بەباشی خۆیان بۆ ئامادەبكەن.
ئەنچیلۆتی لەدرێژەی قسەكانیدا وتیشی رائول ئەسینسۆ لەم یارییەدا هەستی بە ماندووبونی جەستەی دەكرد بەڵام بۆ یاری داهاتوو ئامادەیە.
سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەی رۆدریگۆ ئاماژەی بەوەكرد كەمێك ئازاری هەیە بەڵام بۆ یاری كلاسیكۆ دەگەڕێتەوە.