
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەر لە یارییەكەیان بەرامبەر ئارسناڵی ئینگلیزی لە چامپیۆنز لیگ وتی: ئەزموون لەم پاڵەوانێتییەدا زۆر گرنگە، ئەزموون واتە تۆ لەم یارییانە ناترسیت، لەگەڵ ئەم فشارەدا زۆر گرنگە ئەم ئەزموونەمان هەبێت و یاریزانانەكان چەندین یاری لەم جۆرەیان ئەنجامداوە.
ئەنچیلۆتی وتیشی:ڕێز لە بڕیارەكەی ئۆدیگارد دەگرم كە ڕیال مەدریدی جێهێشت ئەو جێگای نەبوو بۆ یاریكردن، وە بڕیارێكی ڕاستی دا و چووە یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهـان و خۆشی یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهـان.
دوپاتیشیكردەوە، پێیوایە لەم وەرزەدا نازناو بەدەست بهێنن، ئەگەر نا پشوویەكی وەردەگرت، ئەوان شەڕ لەسەر هەموو شتێك دەكەن، ئەگەریش شتەكان بە باشی نەرۆشتن بیر لە وەرزی داهاتوو دەكەنەوە.
دەشڵێت: گومان لە بەشداری ڤاڵڤێردی هەیە بۆ یارییكردن لە بەرگری یان ناوەڕاست، هەردوو پۆستەكە زۆر بە باشی یاری دەكات، بەڵام باشترین هەڵدەبژێرین، بیریشمان لە كەسی یەكەمی جێبەجێكاری لێدانی سزا كردووەتەوە.