
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی زە ئەتلەتیك، كارلۆ ئەنچیلۆتی رازیبووە لە كۆتایی ئەم وەرزە دەست لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكێشێتەوە.
باسی لەوە كردووە، راهێنەرە ئیتاڵییەكە رەنگە دوای ریاڵ مەدرید ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەربگرێت، چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئێستای یانەی بایەر لیڤەركوزنیش بەهێزترین پاڵێوراوە تا پۆستەكەی لە ریاڵ مەدرید پڕبكاتەوە.
لە لایەكی دیكەوە پێگەی ترانسفێر فوتباڵ بڵاویكردەوە، یەكێتی تۆپی پێی سعودیە چاودێری دۆخی ئەنچیلۆتی دەكات، لە ئەگەری دورخستنەوەی دەیەوێت بیكات بە راهێنەری هەڵبژاردەكەی.
چەندین سەرچاوەژ دەڵێن، یانەكانی ئەی سی میلان و ڕۆمای ئیتاڵی ڕكابەری لەسەر دەستەبەركردنی توانا تەكتیكییەكانیئەنچیلۆتی دەكەن ئەگەر ڕیال مەدرید جێبهێڵێت.