سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان بڕیاریدا ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانە سەرەكییەكانی پشوو پێبدات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا لە هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیا.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویكردەوە،ئینزاگی گۆڕانكاری لە هێڵی بەرگریدا دەكات، ستیفان دی ڤرێی یاریی دەكات، شانبەشانی بێسیك یان دارمیان لەلای ڕاست و ئوگوستۆ یان باستۆنی لەلای چەپ.

سەرچاوەكە باس لەوە دەكات، ئەم بڕیارە بۆ دووركەوتنەوە لە ماندوێتی و پێكان دێت پێش یاریی گەڕانەوە لە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە.

دەشڵێت: راهێنەرە ئیتاڵییەكە نیازی وایە، لە هێڵی ناوەڕاستدا هاكان لە شوێنی ئاسلانی یاریی پێبكات كە سڕكراوە، شانبەشانی فراتیسی و زیلینسكی، هەروەها بارێلا و مخیتاریان پشوو دەدەن.

لە هێڵی هێرشبردنیشدا، خواكین كۆریا لە پاڵ ماركۆ ئارناوتۆڤیچ یان مەهدی تارمی یاری بكات، بۆ ئەوەی پشوویەك بە ماركوس تورام بدات.