
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بلاویكردووەتەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لە 12ی مانگی جواری داهاتوودا كۆنفرانسێك دەبەستێت و بەرگری لە یانەكەی دەكات لە تۆمەتی بەرتیلدان بە ناوبژیوان لە ساڵانی رابردوودا.
رۆژنامەكە رایگەیاندوە، لە كۆنفرانسەكەدا لاپۆرتا پەیامێك بۆ ئەندامانی یاەكەی دەنێرێت كە سووربن لەسەر بەرگریكردن لە یانەكەیان و ستراتیژیان لە دادگادا رووندەكاتەوە.
دەشڵێت، سەرۆكی یانە كەتەلۆنیەكە پەیامێكیش ئاراستەی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە سپۆنسەری یانەكەیان دەكەن كە بەردەوام بن لە كارەكانیان و دواتریش نامەیەك ئاراستەی یەكێتی فەرمییەكان دەكات كە ئەوانیش یوفا و لا لیگا و رابیتەی یانەكانی خولی ئیسپانیایە.
لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی ماركا دوپاتیكردووەتەوە، لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە داوا لە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بكات كە نازناوی خولی ئیسپانیای ساڵی 1937ی پێببەخشنەوە چونكە لەو كاتەدا بە بیانوی ئەوەی خولەكە ناوی خولی دەریای ناوەڕاست بووە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئامادە نەبووە دان بەو یاریەدا بنێت چونكە لە ژێر سەرپەرشی ئەواندا ڕێكنەخراوە.
ماركا دوپاتیكردووەتەوە، لە ساڵی 2009شدا لاپۆرتا جارێكیتر داوای نازناوی ساڵی 1937ی كردووەتەوە بەڵام داواكاریەكەی رەتكراوەتەوە چونكە لەو ساڵەدا تەنیا هەشت یانە بەشداربوون و یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی بارودۆخی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیاوە بەشداری نەكردووە.