
ماتیۆ ئالێمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە هەواڵی گرێبەستی بەرشەلۆنە لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتو کرد.
گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ سان جێرمان دوای وەرزی ئێستا کۆتایی دێت، بۆیە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەتوانێت بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات.
ئالێمانی سەبارەت بە گرێبەستەکەی مێسی، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: لیۆ یاریزانێکە کە نوێنەرایەتی زۆر شت دەکات بۆ یانەکە و مێژوی تۆپی پێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەو تیپەیە کە هەمانە، چونکە مێسی ئێستا لە یانەیەکی دیكەدایە، داهاتو پێمان دەڵێت چی ڕودەدات.
و لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەنسو فاتی یاریزانێکی گرنگە لە تیپەکەدا و بۆ داهاتوی بەرشەلۆنە، باشە و پێویستی بە پێشکەشکردنی دو یاری لەسەریەک هەیە بە شێوەیەکی جیاواز لە ساتێکی نایابدایە".
سەبارەت بە پێگەی نوێی ئێریک گارسیا، ئالێمانی لە لێدوانێکدا وتی: هەلومەرجێک هەیە وای لێدەکات وەک یاریزانێکی بەرگری بەشداری بکات، چونکە ئەو بەشێوەیەکی باش لە شێوازی یاریکردن تێدەگات، ئەگەر ڕاهێنەر بیخاتە ئەوێ، ئەوا ئەمە مانای ئەوەیە کە قەناعەتی بەوە هەیە کە بەشداری دەکات بە شێوەیەکی جیاواز.