لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا، میوانداری یانەی فرایبۆرگی كرد.

بایرن میونشن لە بەردەم هاندەرانیدا بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی دۆڕاند، تاكە گۆڵەكەشی لە خولەكی 19دا لەلایەن دایوت ئۆبامیكانۆوە تۆماركرد، دوو گۆڵەكەی فرایبۆرگیش نیكۆلاس هۆفلەر و لوكاس هۆیلەر لە خولەكەكانی 27 و 95دا تۆماریانكرد.

بەم ئەنجامەش، بایرن میونشن ماڵئاوایی لە جامەكە كرد و فرایبۆرگیش سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا.