لە یارییەكانی هەفتەی 30ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیس و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 26 لیۆنێل میسی گۆڵێكی بۆ پاریس سان جێرمان كرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی باشتر دەركەوتن و دوای چەند هێرشێكی مەترسیدار لە خولەكی 76 سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانەكەی تۆماركرد.

بەم ئەنجامانە، پاریس سان جێرمان بە 69 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی دەبینرێت، نیسیش بە 45 خاڵ لە پلەی هەشتەمدا دەبینرێت.