
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كرد.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی مامناوەندیان پێشكەشكرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 61 و 89 چۆبۆ مۆتینگ و سێرج گنابری دوو گۆڵیان بۆ بایرن میونشن تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یاریەكی تریشدا، یانەی تۆتنهام رووبەڕووی یانەی ئەی سی میلان بوەوە و بە بێ گۆڵ لەگەڵیدا یەكسانبوو.
بە ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوە، هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئەی سی میلان سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستهێنا و پاریس سان جێرمان و تۆتنهام ماڵئاواییانكرد.