نووسینی شاعیر و ڕەخنەگری تونسی: مونسیف ئەلوەهایبی.

وەرگێران: سەردار جاف

 ئەوەی بە هزردا بێت ڕەنگە ئەوە بێت کە ( ئەدەبی هاوچەرخە ) ئەو ئەدەبەیە کە سەر بە ئەمێستاکە، یا نها، یاخود ئەم کاتەیە، هەروەک پەیکەرتاشە عارەبەکان وای ناوزەد دەکەن، بە واتا کە ئەدەبی ئەم سەردەمە یان ئەو ماوە زەمەنە دیاریکراوەیە، لای رۆژئاواییەکانیش لە سەر ئەم حاڵە وا کۆکن کە چل و سییەکانی سەدەی ڕابردوو بوو بێت، ئەو دەمانەیە کە جەنگی دووەمی جیهانی بە خۆوە دیتووە، هاوکات بووە لە گەڵ سەرەتای بزاڤی رزگاریخوازە نیشتیمانییەکانی ئەفریکا و ئاسیا لە پێناو کۆتاییهاتن بە داگیرکاری، وەلێ ئەو سەردەمە بەوەیش ناسراوە کە شەڕی ساردی نێوان دوو بلۆکی سەرمایەدار و کۆمۆنیستی یان مارکسی ( سۆسیالیستی ) تێدا بەرجەستە ببوو، هەروەها سەردەمی گەشەی ئابووری جیهان و، ئەدەب و هونەری مۆدێرنێتە بە هەموو جۆر و شێوازێکیانەوە وەکوو سوریالی و دادایی و ….. و پیشەسازی چاپکردنی کتێب و پاشان بە { بە هەژمارکردنی } وکاری دیکەیش لەوانە گۆڕانکاری جیۆسیاسی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەکنۆلۆژی بوو.

هەندێک وای دەبیننەوە کە دەشێ ئەدەب و هونەری هاوچەرخ بە سەر سێ قۆناغی سەرەکی جیابکرێتەوە بە ((تایبەتی لە فەڕەنسا)) :

یەکەمیان لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوو دەست پێ دەکات لە گەڵ نووسەرانی وەک سارتەر و کامی و سیلین …. دووەمیان لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو دایە ئەویش بزاڤەکانی پێشڕەوی و سوریالی و ڕۆمانی نوێ و شانۆی عەبەسی ، سێیەمیانیش لە هەشتاکانەوە دەست پێ دەکات بە واتا کاتی گلۆبالیزەیشن( عەولەمە) دروست کردنی ئەدەب و کتێبی خەیاڵی زانستی و ئەدەبی” خەیاڵی خود “ . {{ وەرگێڕی عارەبییەکە بۆ خۆیشی ڕاڕایە لە سەر ئەم دەستەواژەیە }}.

لە ڕاستیدا ئەم شرۆڤە ڕەنگە ورد نەبێت،چونکێ چەمکی هاوچەرخ ، جیاوازی بە پێی جیاوازی وڵات و کەلتوورەکانیانە، مێژوونووسە فەڕەنسی و ئاوروپاییەکان جگە لە ئینگلیزەکان، دەیگەڕێننەوە بۆ ساڵی ١٧٨٩ ( سەرەتای شۆڕشی فەڕەنسا) و ساڵی ١٧٩٢ ( هەڵوەشاندنەوەی پاشایەتی و ڕاگەیاندنی کۆماری ) شۆڕشی ١٨٤٨ و کۆمۆنەی پاریس کە تەمەنێکی زۆری نەخایاند، پاشان شۆڕشی پیشەسازی تا بە کاتی ئێستا دەگات.

لە جیهانی ئەنگلۆسکسۆنی بە تایبەتی، دەستەواژەی ( هاوچەرخ ) بەرفراوان دەبێتەوە بۆ نزیکەی هەشتا ساڵ بەر لە رۆژگاری ئەمڕۆمان، یا ماوەکە لە ١٩٤٥ دەست پێدەکات بۆ ئێستا، بە وردی ئەم ماوەیەیش زێتر بە ماوەی هاوچەرخی ئەتۆمی و چەرخی کۆمپیوتەر و ژیری دەست کرد دادەنرێت.

ئا ئەم ( مێژووی هاوچەرخە ) دەشێ ئەوانەی لەم سەردەمەدا و لە ڕووداوە جیاوازەکانی مێژوویی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووریان بینیوە و ژیاون و ماون، کە لە یادەوەرییەکانیان پارێزراون، دەتوانن دەماودەم یان بە نووسین بیگێڕنەوە.

کە فەڕەنسا لە سێ یەکی سەدەی نۆزدەدا دەستی بە سەر زۆربەی ئەفریکا و وڵاتانی عارەبی لە رۆژئاوا دا گرت، بەریتانیایش لەولاوە دەستی بە سەر زۆربەی ئاسیادا گرت بە تایبەت هیندستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، ئەوەی مەبەستمانە بیڵێین پێمان خۆش بێت یان نا کە هەموو جیهان “ ئاوروپایی “ یان “ رۆژئاوایی “ بوون.بە درێژایی سەد ساڵ یان زیاتری داگیرکاری. کە کەلتووریش بەشێک بووە لەو ڕەوتە و کاریگەری بە سەر ئەدەب و هونەرەوە هەبووە. بە تایبەت لە کەلتووری وەک کەلتووری عارەبی . {{ ئەڵبەتە ئێمەی کوردیش لەم کەلتوورە دانەبڕاوین و بە دوور نەبووین ئێمەیشی گرتەوە بەو پێیەی رووداوەکانی ئەو ماوەیە باس دەکرێ خاکی کوردستان و نەتەوەی کوردیشی گرتۆتەوە. سەردار}}، کە لە سێ یەکی سەدەی رابردوودا ڕەگەزی نووسێنی ناسەردەمی وەک ( ڕۆمان ) و ( شانۆ ) و ( کورتە چیرۆک ) ە واتایەکی روونتر لە رۆژئاواوە هاوردەکراوە، ئەمەیش جیاواز بووە لە رەگەزەکانی گێڕانەوەی خوازراو، وەک هەواڵ و رووداو و ناوازە و پێگە…. لەم نێوەندەدا شیعر بە بێوەیی قورتاری نەبووە، ئەویش ( دیوانی العرب ) و ( العرب ) کە ئازارجێژی کاریگەری شاعیرە رۆمانتیکی و هێمایی و سوریالییەکان بوو… (( پەخشانە شیعر )) لە گەڵ ئەمین ئەلڕەیحانی لە سەرەتای سەدەی رابردووەوە سەری هەڵدا، بەر لە شیعری تازە لە چلەکانی هەمان سەدەدا لە سەر دەستی شاعیرانی ئێراق وەک بەدر شاکر ئەلسیاب و نازیک ئەلمەلائیکە و بەیاتی و بڵند حەیدەری ……

لێرەدا پرسیارێک سەر هەڵدەدات،کە ناکرێ خۆمانی لێ قورتار بکەین و گەرەکە بیخەینەڕوو، ئەویش ئەوەیە چەمکی “ هاوچەرخی “ چییە؟ جۆن دەتوانین ئەم “ هاوچەرخی” یە عارەبییە دیاری بکەین.{{ بە پێویستی دەزانم بەندە وەک وەرگێڕی ئەم باسە لێرەدا ئەوە بڵێم، ئێمەی کوردیش پێویستە پێ داگری لە سەر شرۆڤەی دەستەواژەی “ هاوچەرخی “ بکەینەوە و خۆ بە ئەدەبی دەورووبەر هەڵنەواسین، کە ئەمە زێتر دەکەوێتە ئەستۆی بیرمەندانی بواری ئەدەبی کوردی و رووبەرووی ببنەوە}} تاوەکو بتوانین دەستەواژەی “ هاوچەرخی “ مان بگونجێنین.

بگوترێت “ قەسیدەی هاوچەرخ “ چی دەگەیەنێت ؟ و شاعیرەکە هاوچەرخە ؟ لە کاتێکدا ئەو دەقانە زۆر کەم دەچنەوە سەر ڕابردوو، سڕاونەتەوە، کە زەمەنی بوون تێ دەپەڕێنن. دەکارێ لێمانەوە نێزیک بێت، لە دەقی هاوچەرخدا لە ڕووی زەمەن و شوێنەوە، چەمکی قووڵتر بۆ “ هاوچەرخ “ ڕەنگە ئەوە بێت کە داهێنەر لە ڕووی ئاوێتە بوونەوە پەیوەندییەکی دەگمەنی لە تەک رۆژگاری خۆیدا هەبێت. دەبێت “ هەست “ یا “ سووسەکردن “ یاخود “ سەرپەرشتی “ هەبێت، کە وای لێ بکات خۆی لە خودی ئێستای دووربکاتەوە بە واتا “ لێرە “ و “ لەوێ “ بێت.لە نها و دادێ . ڕەنگە جیاوازییە مێژووییەکە سەخت بێت وا پێشبینی دەکەین “ ناوکی “ هاوچەرخی بێت.

لێرەدا داهێنەرەکە بە تەواوی هاوتەریبە لە تەک بەها و دیدگا و رێباز و بنەماکانی بە بێ مەترسی خستنە سەر ڕەخنە یا لێڵ کردنی لێوارەکانی و ئاوێتەکردنی بە سیاسی ، کۆمەڵایەتی، کەلتووری.دەشێ تەمومژی لە بەر دییەکاندا بخوڵقێنێت، یان ئەو لە سەردەمێکی خۆیدا دەژی بە بێ ئەوەی تێیدا ژیا بێت.

شاعیری مۆدێرنێتە گەرەکە خودی خۆی تێڕوانینی بۆ سەردەمەکەی خۆی جێگیر بکات، تاوەکوو بزانێت نەک رۆشنایی وەلێ تاریکاییە، کەواتە هۆدێرنێتە دەشێ ئەوە بێت کێ لەو تاریکاییە تێ دەگات، هەروەک “ جۆرجۆ ئاگامبینی “ ئیتاڵیایی وای بۆ دەچێت و لەمبارەیەوە دبێژێت : ( هاوچەرخی ) بۆ خۆی ئەوەیە سیمای پێشوازی لە تۆپەڵێک تاریکایی لە زەمەنی خۆتدا بکەی “ جی ڕوو دەدات کاتێک خۆمان لە ژینگەیەکی یاساغ لە ڕووناهی دەبینینەوە، یان کە چاومان دەنوقێنین؟ کەواتە ئەو تاریکییە چییە کە دەیبینین ؟ زانایانی فسیۆلۆژی دەمارگرژی ڕوونی دەکەنەوە نەبوونی ڕۆشنایی زنجیرەیەک خانە لە دۆراندۆری تۆڕی چاودا هان دەدات، پێی دەگوترێت خانە ناتەواوەکان، کە دەکەوێتە چالاکی و ئەم جۆرە تێڕوانینانە دروست دەکات کە پێی دەڵێین تاریکی، یان کەمی ڕووناکی بوونی نامێنێ.

ئەمە وا دەخوازێت داهێنەر توانایەکی تێدا بێت ڕۆشناییەکان کوێری نەکەن کە مۆدێرنێتەی تێدا هەڵدێت، لە سەر ئاشکرا کردنی دیوەکەی دیکە، کە تاریکی یا سێبەرە، ئەو کات تەنها دەتوانین دەستەواژەی مۆدێرنێتەی بۆ دەرببڕین، هەر کاتێ لە خوێندنەوەی دەقەکانیدا هەستمان کرد ئەو لە سەردەمێکی تایبەت و دیاریکراودا دەژیت، کە دەگاتەوە بە ئێستا و لێشی جودا دەبێتەوە، بە پێی دیفاکتۆی خۆی یاخود نا، بە پێی بوون کە ئامادەیی نییە واتا ڕابردوو، ئەم پەیوەندییە تایبەتییە بە ڕابردوو بۆ خۆی روویەکی دیکەی هەیە، ئێمە هەمیشە بە جیاکردنەوە لە ڕابردوو ئێستا دەبینین، کۆن لەم ڕوانگەوە ڕابردوو یان لە بنەڕەتدا نزیکە، بەوەی بنەڕەت ناکەوێتە رابردووی زەمەنی خۆی، بەڵکوو مۆدێرنێتەی دادێی مێژوویی دەکات، لە ناویدا لە ڕەفتارکردن ناوەستێتەوە، بەو ئاراستەی کە کۆرپەڵەکە لە ژیندا دەژی لە نێو شانە زیندەوەرییەکاندایە، ڕەنگە هاوچەرخ بنەماکانی لەم نزیکی بنەڕەتییە بدۆزیتەوە، دووریش لێی، خودی ئێستایە، مێژوونووسانی ئەدەب و هونەر وای دەبیننەوە کە “ پێک گەیشتن “ لە نێوان کۆن و تازەدا هەیە، بە هۆی ئەوەوە نییە کە شێوە کۆنەکان زیاتر خۆی وا نیشان بدات وەک ئەوەی جادوویەک بە سەر ئێستای تایبەتدا دەسەپێنێت، چونکە “ کلیلی نوێخوازی “ بۆ خۆی لە کۆندا شاراوە بووە، تازەیش هاوشانی بووە، بە هۆکارگەلێ لێی بێ ئاگا بووین، ئەوەی پەیوەست بێ بە شیعرەوە ئەوەیە کە زمان بۆ خۆی “ کەلتوورێکە “ ئێمە وەک خۆی لە ڕووی ڕێزمانی و پێکهاتتەکەیەوە بە میراتی دەگرینەوە، وەلێ دەوڵەمەندی دەکەین، بە هەر شتێکی نوێ و نوێکاری پێشهاتیش، هەر وەک ئەوەی کە داهێنەر ڕێگاکە دەبڕی بۆ ئێستاکە ئەوەیە “ شیعر میراتییە “ یاخود شێوەیەک لە زانستی شوێنەواری هەیە، مەبەست لەوەیش گەڕاندنەوە نییە بۆ ڕابردووی نزیک بەڵکوو نزیکایەتی بۆ ڕەسەنایەتییە، بە واتای ببورێ کە لە ئێستادا دەژین .

لە ڕاستیدا ئەم دەستپێشخەرییە چەشەیەکە وا دەکات داهێنەر مۆدیرن و ‌هاوچەرخ بێت، یانی بەم زەمەنەوە لوولی کردووە و پێچاویەتییەوە، جا لە بەر ئەوە پێویستە زۆر بە دڵنیاییەوە بڕیار بدەین کە “ مۆدێرنێتە “ چەمکێکی مێژووییە لە ڕۆژئاوادا پەیوەستە بە ئەو کەسانەی ئەم دیاردەیە بە پێی رێکخستنی زەمەنیی بە هونەری مۆدێرنە و بە دیاریکراویش بە هونەرمەندانی پەیکەرتاشی کە لە ساڵی ١٩٤٥ بەرهەمیان هەبووە، رێکی دەخەن، ئەمە جیاوازە لە هونەری نوێخوازی ساڵانی نێوان ١٨٦٠ – ١٩٤٥ .

لە راستیدا ئەم پرسە جێی “ ناکۆکییە “ لە لایەک کۆک بوون لە سەر سنووری کاتێکی دابڕاو، لە لایەکی دیکەوە لە سەر “ بەهای هونەری “ ئەو کارانەی کە سەر بەم بزاڤە یان ئەوی دین، هونەرمەندی مۆدێرن کولتوورێکی هونەری بەرهەم دێنێت، وەلێ ناخزێتە ڕەوتی ئەم بزاڤە هونەرییە یان ئەوی دی، بە واتا پۆلین ناکرێ، بە ( کلاسیک ) هەژمار دەکرێت، یان “ نا پێشڕەوی “ یاخود “ نامۆدێرن “ مادام مۆدێرنە بە واتای “ هاوکاتی “ یا “ پێکەوە بوون “ و “ میتۆدی هونەری “پیادەکراو یا کۆک بوون لە سەر ئەم حاڵەتە دێت، پێویستە لە پێوەری کاری هونەری مۆدێرنە “ تایبەتمەندێتی ئێستاتیکا “ لە بەرچاو بگیرێت و سەختی بکاتەوە.بە هۆی ئەوەی پێی دەگوترێت، ( سەرپۆشی هاوچەرخ ) یان جیاوازی دیدگای هونەری، جا لە بەر ئەوە باشترە خۆ بە دەستی ئەو دەستەواژەیەوە نەدەین.

کە دەگوترێت “ ئەدەبی هاوچەرخ “ لکاوی زنجیرە زەمەنییەکە نییە، بەڵکوو هاوکات” جوانناسی مۆدێرنێتە”یە “ کە ئەوەیش لایەنێکی ڕەنگاڵەیی “ هونەری نوێخوازی “ یە، یا گوازتنەوەیە گوازتنەوەی “ چەندایەتی چلۆنایەتی “ بەراوورد بە هونەری کلاسیکی، ئەمەیش ئەدەب دەگرێتەوە،بە پێی بڕیاری ئێمە هەروەک “ بییر بوردیو “ دەڵێ : لێرەدا زەمەنێکی تایبەت بە ئەدەب هەیە، پێوانەکردنی ناگونجێت لە گەڵ زەروورەتی پێوانەیی زەمەنی مێژوویی “ سیاسی “ یان “ فەرمی “ ، بەم جۆرە پێناسەی مۆدێرنێتە سانا نییە هەروەک هەندێ کەس مەزندەی دەکەن، دیاری کردنەکەی بە “ دەسەڵاتی ڕەخنە “ ی هونەری یان ئەدەبی و دامەزراوە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکانەوە بەندە، ئەو بۆ خۆی “ ڕەزامەنددەری “ کارەکانە و بە مۆدێرنێتەی هەژمار دەکات، یەکێکی دی دوور دەخاتەوە بە بێ ئەوەی بە ماوەی بەرهەمهێنان یاخود تەنانەت کرۆکی کارەکان و کاریگەرییە هونەرییەکانی لە فۆرم و سەرچاوە و کەرەستەوە پەیوەستی بکات، تاوەکوو ئەوە ڕاست بێ هەندێک بڵێن ئەرێ ئەوە “ هونەری مۆدێرنێتە” یە بۆ خودی خۆی “ پێناسە کردنی هونەری “ لێکەوتەوە، ئالێرەدا بارگرانی پێشخستنی “ بۆ خۆی “ دەکەوێتە ئەستۆی ڕەخنەگرانی .

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە