بۆ كۆچی دواییی كەسایەتیی نیشتمانی و تێكۆشەری ناسراوی عێراق و سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق، خوالێخۆشبوو حەمید مەجید مووسا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی شیوعیی عێراق دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
خوالێخۆشبوو خەباتگێڕێکی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و كوردستان بوو. لە قۆناغە سەختەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێکۆشانی نیشتمانی دژی ستەمکاری و بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی گێڕا.
لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٢/٢٨