بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێرشی جیا کرایە سەر هەرێمی کوردستان و هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشکرایە سەر گوندی کورکا لە سنۆری قەزای ئاکرێ لەپارێزگای دهۆك و هەروەها ئاسایشی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە کە چەند خولەکێک لەمەوبەر درۆنێکی خۆکوژ لە نزیک ناحییەی کەسنەزانی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە،هێچ زیانێکی گیانی نەبوو".
بەپێی بەدواداچوونەکان، لە ٢٨ی شوباتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٠ هێرش کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، لەو هێرشانەدا زیاتر لە ١١٠ درۆن و مووشەک بەکارهێندراون.a